مایکل واڵتز : کوردستان هاوبەشێکی گرنگە لە ناوچەکە


ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز مایکل واڵتز کۆنگرێسمانی ئەمەریکی، کە بەم دواییە لەلایەن بەڕێز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە، وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشانکرا ، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، چەندین بابەتمان تاوتوێ کرد.

گفتوگۆمان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچە کرد و جەختمان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.

پیرۆزباییمان لە کۆنگرێسمان واڵتز کرد بە بۆنەی دەستنیشانکردنی و ستایشی تێگەیشتنی قووڵی  ئەوی لە بابەتە  ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە کرد.

هەروەها بیروڕامان لە بارەی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرد و جەختمان لە گرنگی گۆڕانکاریی دیموکراسییانە و پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە کردەوە.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان،  تایبەت بوو بە ڕۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی جێی متمانە لە ناوچەکە و پابەندبوون بە بەها و ئامانجە هاوبەشەکانی ئاشتی و ئاسایش. هاوڕابووین لەسەر گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی  ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی سەقامگیری.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال