خانەنشینان سێ موچە بەیەکەوە وەردەگرن


ئەو فەرمانبەرانەى لە 31ـى کانوونى یەکەمى 2024 خانەنشین بوون، هێشتا کارە کارگێڕییەکانیان تەواو نەبووە و لە مانگى شوبات مووچە وەرناگرن، بەڵکو مانگى داهاتوو سێ مووچەى ئەمساڵ پێکەوە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم، ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی دوو دوێنی چوارشەممە تەواوکراوە، بەهۆی ئەوەی فەرمانبەرانی سێ تەمەنەکە (60، 61 و 62) ساڵ، مامەڵەی گواستنەوەی مووچەکانیان تەواو نەبووە، بۆیە مووچەی مانگی دووش وەرناگرن لە مووچەی مانگی سێ ئەوانەی تەواو دەبن دەخرێنە نێو لیست و  سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن".

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 170 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 80 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن، ئەمە وێڕای ئەو 25 هەزارەی کە تازە خانەنشین دەبن. تاوەکو ئێستاش خانەنشینانی سەربازی مووچەیان بە هاوتاکراوی وەرنەگرتووە.
سەرچاوەکەی وەزارەتى دارایى دەشڵێت ئەو سێ تەمەنەی لەو ماوەیە خانەشین دەبن ژمارەیان زیاترە لە 25 هەزار کەس، ئەگەر سەرووی 25 ساڵ خزمەتیان هەبێت دەبێت 18 مووچەیان بۆ خەرج بکرێت کە شەشیان مووچەی بنەڕەتی و 12 ـیان مووچەی خانەنشین بوونیانە.

هاوتاکردنى مووچەی خانەنشینانى هەرێمى کوردستان لەساڵى 2024ەوە دەستىپێکردووە کە مانگانە زیاتر لە 50 ملیار دینار بۆ پارەى تەرخانکراوى مووچە زیاد دەکات

أحدث أقدم

نموذج الاتصال