کۆنگرسێمانێكی ئەمەریکی دەڵێت: میلیشیاکانی عێراق بەپارەی ئەمەریکا هێرش دەکەنە سەر هاوڕێکانمان لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش قبوڵکراو نییە.
جۆو ویڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی؛ لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان گفتوگۆم کردووە.
دەشڵێت: بەداخەوە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر هاوڕێ بە بەهاکانمان لە هەرێمی کوردستان.
جۆو ویڵسن هەر لە پەیامەکەیدا کە لە ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی "بە داخەوە بە پارەی ئەو باجانەی بە بەغدا دەدرێت، میلیشیاکان پارەدار دەکرێن و هێرشی سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن، هەروەها بە هاوکاریی ئێران کار بۆ تێکدانی سەقامگیری سووریا، عێراق، لوبنان و یەمەن دەکەن، هەربۆیە ناکرێت چیتر ئەمە قبوڵ بکرێت.
وێڵسن دەڵێت: کار دەکەم بۆ ئەوەی بە فەرمی گرووپە میلیشیاکانی عێراق بە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بناسرێن و چیتر ئەمەریکاش هاوکاریی دارایی عێراق نەکات و ئەوانیش هاوکاریی میلیشیاکان نەکەن.