بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی مانگی 5 لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە ڕێگەی تیمێکی تەکنیکییەوە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق
هاوکات لەگەڵ لیستەکەدا، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسانیش بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەنێردرێت بۆ ئەوەی وردبینییان تێدا بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی 5ـی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێمی
کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری دەستی پێکردووە. لەم قۆناغەدا لیستەکان لەگەڵ مانگی 4 بەراورد دەکرێن بۆ دیاریکردنی هەر گۆڕانکارییەک لە بڕی گشتیی مووچەدا.
