دیسان کوڕانی بەرپرسانی یەکێتی بەر بوونەتە گیانی کاسبکار و هەژاران دەیانکوژن و برینداریان دەکەن


 کوڕە بەرپرسەکانی زۆنی سەوز وازناهێنن لەخەڵک

لەسەر نان تەقە لە وەستایەکی نانەواخانە کرا و بریندارە

لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین تەقە لە وەستایەکی نانەوا کراوە و لە ئێستادا بریندارە و گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.
بەپێی هەواڵێک كه‌مێك پێش ئێستا كه‌سێك به‌ چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی له‌ وه‌ستایه‌كی نانه‌وا كردو برینداری كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌سه‌ر نان بووه‌، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هه‌ڵاتووه‌.
برینداره‌كه‌ كه‌ وه‌ستای نانه‌واكه‌یه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال