دەست بەسەر (١٠٠) سەد ملیون دیناری ساختە دا گیرا
لە بەدواداچوونێکی بەردەوام و كاركردن لە سەر زانیارییەکان بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئومەران بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەرێز بەرێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران لە سەر هاتنی پارەی ساختە لە ولاتی ئێران بە شیوەی قاچاغ و شاراوە بۆهەرێمی كوردستان، لە رێكەوتی ٢٠٢١/٩/٣٠ لە چالاكییەکی بێ وینەدا دەست بەسەر بری ١٠٠ سەد ملیون دیناری ساختەی عیراقی داگیرا كە هەمویان بە شیوەی ٢٥هەزاری لەچاپ درابون و هەروەها دەستگیرکردنی (٤) كەس لە سەرپیچیكاران كە یەكیكیان خەڵكی روژهەلاتی كوردستانە و (٣) كەسەكەی دیكە خەلكێ هەرێمی كوردستانن و رەوانە كردنیان بو لایەنێ پەیوەندیدار بۆ کردنەوەی دۆسیەی لێکۆلینەوە و وەرگرتنی رێکاری یاسایی
دەست خوشی لە بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە بەردەوام لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گشتی و ئارامی ھاوولاتیان و دەستگیرکردنی تاوانباران بە شەو و رۆژ لە ئەرک دان.