باڵیۆزی تورکیا:پەکەکە زیاتر کوردی کوشتوە



 

باڵیۆزی تورکیا: پەکەکە خۆی بە کورد ناساندووە، بەڵام لەنێو هەموو رێکخراوە تیرۆستییەکانی دیکە زیاتر کوردی کوشتووە

باڵیۆزی توركیا لە عێراق، رایگەیاند هەرچەندە پەکەکە خۆی بە کورد ناساندووە، بەڵام لەنێو هەموو رێکخراوە تیرۆستییەکانی دیکە زیاتر کوردی کوشتووە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پەکەکە هۆکاری سەرەکییە لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی شنگال.

عەلی رەزا گونای، باڵیۆزی توركیا لە عێراق لە بارەی مەترسییەکان پەکەکە لەسەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق گوتی: تورکیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراقی تاوەکو رووبەڕووی پەکەکە ببنەوە.
گونای، ئاشكرای كرد، هەموومان لەسەر ئەوە کۆکین کە پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆرستییە. هەوڵەکانیشمان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆستییە بەردەوام دەبێت. ئێمە ئامادەیی خۆشمان دەربڕیووە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراقی تاوەکو رووبەڕووی ئەو رێکخراوە ببنەوە.

گوتیشی: هەرچەندە ئەو رێکخراوە خۆی بە کورد ناساندووە بەڵام لەنێو هەموو رێکخراوە تیرۆستییەکانی دیکە زیاتر کوردی کوشتووە. وەکو دەشبینین ئەو رێکخراوە رێگری لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال دەکات و لە دوای شەڕی داعشیش برا ئێزدییەکانمان دەچەوسێنێتەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال