تەیموری ئەنفالیش ژەهرخواردکراوە لە نەخۆشخانەیە


 تاقانەی ئەنفال ژەهرخواردکراوە

تەیموری ئەنفال کە تاقانەی ڕزگاربووی گۆڕەبەکۆمەڵکانی ئەنفالە کەسێکی نزیک بنەماڵەی تاڵەبانیە دوای ئەوەی باری تەندروستی تێک دەچێ پشکنین بۆی دەکرێ دەردەکەوێ ئەویش ژەهرخواردکراوە وەکو هەموو ئەو بەرپرسانەی یەکێتی ئەوانەی نزیک لە بنەماڵەی تاڵەبانین ژەهرخواردکرابوون کە ئێستا زۆربەیان چونەتە دەرەوەی وڵات بۆ پشکنین و چارەسەر لە و ژەهرەی پێیان دراوە لەکاتی لاهور و براکانی هەردوو دەزگا هەواڵگیریەکانی ئاژانسی زانیاری و دژەتیرۆری یەکێتی کە بۆ خودی بەرژەوەندیەکانی خۆی و دژبەنەیارەکانی خۆی بەکاری دەهێنا بۆ ئەوەی تەواوی دەستهەڵاتی یەکێتی بگرێتە دەست و بنەماڵەی تاڵەبانی لەناو بەرێت خۆی ببێت بە خاوەنی یەکێتی بۆ ئەوەش بافل تالەبانی و دەیان ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ژەهرخواردکرد یاخوت مەلەفی سێکسی بۆیان دروست کرد بۆ ئەوەی تەواو ملکەچی ببن و ببن بە کۆیلەی ئەو،بەڵام دوای ئەوەی بافل تاڵەبانی بەخۆی زانی و کەشف بوو ژەهرخواردکراوە بە فەرمانی لاهور دەستبەجێ خۆی خۆی چارەسەر کرد پێش ئەوەی بمرێت و لاهور و براکانی هەمووی لە دەستهەڵات لادا ئەوانەی نزیک لە ئەویش فەسلی کردن دوای ژەهرپێدانی بافل ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەو بەرپرسانەی دیکەی یەکێتی پشکنین دەکەن و دەردەکەوێت ئەوانیش ژەهرخوارد کراون

أحدث أقدم

نموذج الاتصال