فەیسبوک چەندین کەسایەتی کوردی خستە نێو لیستی ڕەشی تیرۆر

 

لیستی "کەسایەتی و رێکخراوە مەترسیدارەکانی فەیسبووک" کە چەندین رێکخراو و کەسایەتیی کوردی تێدایە


رۆژنامەی "Intercept"ی ئەمریکی، لیستێکی رەشی نهێنی کۆمپانیای "فەیسبووک"ی بڵاو کردەوە کە کەسایەتی و رێکخراو و کۆمپانیا جیهانییەکان لەخۆ دەگرێت و کۆمپانیاکە پێی وایە ئەمانە مەترسیدارن و هەندێکیان پاڵپشتی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن کە تێیدا چەندین کەسایەتیی کوردی وەک: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، باهۆز ئەردای، دووران کالکان، مەزڵوم دۆگان، مورات قەرەیلان و ساکینە جانسز، لەخۆ دەگرێت.

رۆژنامەکە لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی رایگەیاند، ئەو لیستەی بڵاو کردەوە لەبەرئەوەی جەماوەر شایەنی ئەوەیە ئاگاداری ئەو لیستە بێت کە "مەترسیدارە"، چونکە ئەو کەس و لایەنانە بانگەشە بۆ توندوتیژی و رق و کینە و توندڕەوی و رەگەزپەرستی دەکەن.


لیستەکە زیاتر لە چوار هەزار کەس و گرووپ لەخۆ دەگرێت هەر لە سیاستەمەدار، نووسەر، رێکخراو، نەخۆشخانە، سەدان کاری میوزیکی و کەسایەتییە مێژووییەکانی چەند وڵاتێک کە لە ژیاندا نەماون.

لیستەکە چەند کەس و کۆمپانیایەک لەخۆ دەگرێت کە تۆمەتبارن بە سیاسەتی دژ بە ئەمریکا، هەروەها چەند کۆمپانیایەکی رووسی و تورکی و ئەوروپی، رێکخراوی تیرۆریستیی "ئەلقاعیدە" و "داعش"، داعشی خۆراسان، حەماس، حیزبوڵڵای لوبنانی، حیزبوڵڵای عێراقی، چەند دامەزراوەیەکی سەر بە حوسییەکانی یەمەن، چەند میدیایەکی سەر بە گرووپی شەباب لە ئەفریقیا. لەگەڵ میدیا و کەسایەتییەکان کە سەر بە دەستەی تەحریر شامی سووریا و گرووپی ئەنسارولئیسلام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا. تەواوی چەتەکانی ئەمریکا و ئەمریکای لاتین لە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر.


جێی باسە، کۆمپانیای "فەیسبووک" لە ساڵی 2012ەوە رێگە بە بەکارهێنەران نادات بە ئازادیی قسە لەسەر ئەو کەس و کۆمپانیانە بکەن کە بانگەشەی روون بۆ توندوتیژی دەکەن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال