گۆڕان تەقەی تێکەوت؛ چیا نەوشیروان مستەفا داوای چۆڵکردنی گردەکە دەکات


 گرژی لەنێوان چیا نەوشیروان مستەفاو عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دروست بووە و گرژییەکانیش بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی رۆژی 11ی تشیرینی یەکەم، چیا نەوشیروان مستەفا سکرتێرەکەی ناردووەتە سەر عومەر سەید عەلی ‌و داوای چۆڵکردن ‌و دەستلەکارکێشانەوەی لێکردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەدوای ئەوەی سکرتێرەکەی چیا چووەتە ژوورەکەی عومەری سەید عەلی‌و پاسەوانەکانی هەوڵی دوور خستنەوەیانداوە گرژی دروست بووە و سکرتێرەکەی چیا چەندین جنێوی ناشیرینی بە رێکخەری گۆڕانداوە.

زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، دوای ئەوەی گرژییەکان زیادبوون، چەند بەرپرسێکی گۆڕان نێوەندگیرییان کردووە و سکرتێرەکەی چیایان دوورخستووەتەوە، بەڵام گرژییەکان بەردەوامە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە فشارێکی زۆر لەسەر رێکخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن‌و چیا نەوشیروان مستەفا هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئەنجامانەی بزووتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆماریکردووە.

زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، ئێستا دۆخێک لەناو گۆڕان دروست بووە، کە هەر یەکەو دەیەوێت ئەنجامی شکستەکە بخاتە ئەستۆی ئەوی ترو کەس ئامادەنییە بەرپرسیاری ئەو دۆخە هەڵبگرێت.

رۆژی 10ی تشیرینی دووەم، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکەش، بزووتنەوەی گۆڕان هیچ کورسییەکی پەرلەمانی نەبردووەتەوە، ئەوەش کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی لەناو بزووتنەوەکە دروست کردووە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال