ئەم هەڵبژاردنەش ئاکرێ نەیاران پارتی خەمباردەکات

 

بە بەشداری هێمن هەورامی ئەمڕۆ لە ئاکرێ زەرد و خۆڕاگر لاوانی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤالێکی گەورە بە بەشداری بەرپرس و کادیران و جەماوەری ئەو سنورە سازکرد

ئاکرێ و خەڵکی دەڤەری ئاکرێ هیچ زەمەنێک ئامادەنەبونە ژێردەستی قەبوڵ کەن سەدان قوربانی و خوێنیان ڕێشتوە بەرامبەر ڕژێمی بەعس کۆلیان نەداوە بەدەریان ناوە شاریان پاککردوە لە دوژمنان و بەکرێگیراوان ئێستاش بە چەک و قەڵەم بەرامبەر هەموو ئەو لایەنانە دەوستنەوە بیانەوێ ئەم سنورە ببەزێنن ڕێبازی پارتی و بارزانیان کردونە فەڕهەنگ و ڕێ ڕاستی ژیانیان نەیارانی پارتی چاویان خستوە سەر ئەم دەڤەرە بە هەموو جۆرێکی سیاسەت و بە دەیان ملیۆن دۆلار و جۆرەها ئاواز خوێندن لەبن گوێ گەنج و لاوانی ئەم دەڤەرە نەیانتوانیوە ئەو خۆشەویستی وەفاو عیشقەی پارتی لە دڵی جەماوەری ئەم ناوچەیە کەم کەنەوە و شکەستیان هێناوە 

  ئاکرێ قەڵایەکی بەرز و سەختی پارتیە نەیارانی پارتی لە دوورەوە سەیری دەکەن
أحدث أقدم

نموذج الاتصال