چەکدارانی داعش هێرشیانکرد؛ ڕێگەی کەرکوک بەغدا داخرا

ماڵپەڕی بارزانی پۆست



 سەرچاوەیەک بۆ مالپەری بارزانی پۆست ڕایگەیاند

دوای روداوەکەش هێزێکی ئەمنی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە چونەتە شوێنی روداوەکە، هەروەها لەم کاتەدا رێگاکانی هاتوچۆی پارێزگاکان لەوانەش رێگەی کەرکوک-بەغدا داخراوە.

، ''چەکدارانی داعش لە سنوری ئەنجانەی باکوری خورماتوو هێرشیان کردوەتە سەر هێزە عێراقیەکان و شەرو روبەرو بونەوەیەکی قورس لە نێوانیان دروست بووە''

سەرچاوەیەکی ناو سوپای عێراق ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشەی چەکدارانی داعش تا ئێستا کوژراوێک و یەک بریندار لە هێزە عێراقیەکان هەیە و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.

سەرچاوەکەی ناوە سوپای عێراق باسیلەوەشکرد، هێرشەکە هێزێکی فەوجی 3ی لیوای 2 لە فیرقەی 1ی سوپای عێراقیان بەئامانج گرتوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و سەربازی دیکەش برینداربون.



أحدث أقدم

نموذج الاتصال