مەلا بەختیار سکاڵا لەسەر لاهور جەنگی تۆمار دەکات


 لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوێنێدا، مەلا بەختیار کارگێری پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەواڵێکی بوار نیوز پشتڕاستدەکاتەوە.

مەلا بەختیار بەر لەوەی بچێتە سەر گۆڕی جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەدادگای سلێمانی داوای یاسایی لەسەر لاهوری شێخ جەنگی تۆمار دەکات بەتۆمەتی ژەهرخواردکردنی.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی مەلا بەختیارو وەستا حەسەنی ژەهرخوارد کردووە، بەخواستی خۆی و بەبێ لێکۆڵینەوە ئیعتیرافی کردووەو وتویەتی مەلا بەختیارمان ژەهرخوارد کردووە با فریای خۆی بکەوێت، مەلا بەختیاریش وەستا حەسەنی ئاگادارکردووەتەوەو وتویەتی بڕۆ پشکنین بکە هەردووکمان ژەهرخوارد کراوین.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسە ئیعتیرافی لەسەر ئەوەش کردووە کە ئەو بەفەرمانی لاهور شێخ جەنگی ئەو کارەی کردووەو لەبەرامبەر پاراستنی ژیانی ئامادەیی نیشانداوە لەدادگاش لەدژی لاهور شێخ جەنگی شایەتی بدات.

مەلا بەخیتار، بەپشت بەستن بەئیعتیراف و شایەدی ئەو کەسەو دوو راپۆرتی پزیشکی پشتڕاستکراوە داوای یاسایی لەسەر لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تۆمار دەکات، بۆ تۆمەتی ژەهرخواردکردنی.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال