زانیاری لەسەر کۆچبەرانی سنوری بیلاڕوسیا کێن ئاراستەیان دەکەن دژی کوردستان


 زانیاری لەسەر کۆچبەرانی بلاروس


ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢.٣٥ دەقە کەسێک لەناو کۆچبەرانی بلاروس کە خەلکی پارێزگای سلێمانیە دەربارەی ئەو کەسانەی ئێستا لەسەر سنوری پولونیان ئەم چەند زانیاریەی دا 


١- ئەو کۆچبەرانە کەئێستا لەوێن رەنگە نیوە زیاتریان خەڵکی باشوری کوردستان بن ئەوانەش زۆربەیان لە تورکیا و بەغدا ڤیزەی بلا روسیان وەرگرتووە بەشێوەیەکی رسمی و بە ڤیزەی بلاروس ھاتونەتە ئەم وڵاتە.


٢- ئەوانەی خەڵکی باشوری کوردستانن زۆربەیان دانیشتوانی  شارۆچکەو گوندەکانی سنوورین و زۆربەشیان ئەوانەن کە بیروباوەری پەکەکەیان ھەیە و لەلایەن پەکەکەوە ھاندراون بە تەنسیق لەگەل چەند قاچاخچیەکی کورد کە سەر بە پەکەکەن و تەنسیقێکی باشیان ھەیە لەگەل ( وکالة المخابرات الوطنيه البلاروسيه)ئاژانسی هەواڵگری نیشتمانی بلارووسیە  كە ناوبانگە بە KDB ئەم قاچاخچیانە سەر بەم دەزگایەن و پەکەکەش ھەماھەنگیەکی زۆر باشیان ھەیە لەگەل KDB


٣- ئەو کۆچبەرە ڕاگەیاند کە زۆربەیان وشەی نھێنی (وجبە) بەکار دێنن وەک شفرەی پێک گەیشتن دەلێن وجبە ھات ووشەی وجبە تەنھا پەکەکە بەکاردەھێنێت لەکاتی گەیشتنی خەڵک بو ناو رێزەکانیان.


٤- ئەو کۆچبەرانە تەنھا دژایەتی بنەماڵەی بارزانی و حکومەت و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەن ووتی لای من پرسیار بوو  بۆباسی ئەم دەزگایەخێرخوازیە دەکەن و ووتی لە زۆرانم پرسی ووتی وللە ئێمەش نازانین بەس بەئێمەیان ووتوە ئەگەر باسی ئەم سێ شتە بکەن » بنەماڵەی بارزانی و حکومەت و دەزگای خێرخوازی بارزانی «

 ئەوا بەئاسانی وەردەگیرین" .


٥-زۆربەی کۆچبەرەکان باری داراییان گەلێک و گەلێک باشە ١٠٪‏ وەزعیان باش نی یە دەنا ئەوانی تر بەس جلوبەرگیان کەلەبەریانە بای ١٥٠٠ تا ٢٠٠٠$ و ھیچ کەسێک لەم کەچبەرانە نی یە ئەگەر ١٠٠٠٠$ تا ٢٠٠٠٠$ خەرج نەکردبێت و ئیستا زیاتر لەو مەبلەغەش لەناو گیرفانیانە.


٦- ئەوانەی باشور زۆربەی خەڵکی کەلارو پێنجوین و چوارتاو رانیە و پشدەرن دەلێن بو ھاتوون وەڵامیان ئەوەیەکوردستان دۆزەخە ئازادی نی یە برسە و پارتی بەزۆر دەمان بات بوشەری پ ک ک باشە تۆ خەلکی کەلاری بۆ باسی پارتی دەکەن نازانم ؟؟؟


٧- دەلێت لێم پرسین ناوی قاچاخچیەکان چیە ووتی ھەموو ناویان گۆراوە بەڵام لە مەیدانی قاچاخچیان لە ئیستانبول ھەموویان دەناسن 


٨- دەلێت گرنگ باش بزانن ھەموویان پەکەکن و پەکەکە ئیغرای کردوون و زۆر بەلێنیان پێداون کە بگەنە ئەوروپا باشترین ژیان و خوشگوزەرانی چاوەروانیانە بەڵام ھەدەفی ئەساسی لەم کۆچبەرە تەنھا لێدانی سومعەی ھەرێمی کوردستان و پارتی یە 


بویە دەلێم ئەمە کۆچکردن نی یە ئەمە کوچێکی سیاسی دژبە  کوردایەتی و ھەرێمی کوردستانە


أحدث أقدم

نموذج الاتصال