عوسمان ئۆجەلان کۆچی دوایی کرد


 


عوسمان ئۆجەلان، سیاسەتمەداری کورد و برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندکراوی پەکەکە کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، ماوەیەک لەمەوبەر عوسمان ئۆجەلان تووشی کۆرۆنا ببوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15/11/2021 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر عوسمان ئۆجەلان، بەهۆی لێدانی جەڵتەی مێشک باری تەندروستی ناجێگیربوو، کاتێک تووشی کۆرۆناش بوو بە تەواوی تەندروستی تێکچوو.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال