سۆسیال میدیای نافەرمیی یەكێتی: ڕێگە نەدرا هاوسەر و منداڵەكانی لاهوور جەنگی لە ڕێگەی VIP گەشت بكەن


 سۆسیال میدیای میدیای نافەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای كرد، شەوی ڕابردوو هاوسەر و منداڵەكانی لاهوور جەنگی بە نیاز بوون لە ڕێگەی (VIP)ی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن، بەڵام ڕێگەیان پێ نەدراوە.

كەمێك لەمەوبەر، پەیجی (پی یو كەی) كە لە دوای ڕووداوەكانی ٨ی تەمووزەوە سەرجەم چالاكییەكانی بافڵ تاڵەبانی و زۆربەی بڕیارەكانی یەكێتی پێش بڵاوبوونەوەیان لە میدیای فەرمیی ئەو حزبە، بڵاو دەكاتەوە، كەمێك لەمەوبەر ئاشكرای كرد كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە ئەوی رابردوو، گەشە حەمە جەمال چاوشین، هاوسەری لاهوور جەنگی بوڕهان و منداڵەکانی، هەوڵیان داوە لە ڕێگای (VIP)ەوە گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن، بەڵام ڕێگەیان پێ نەدراوە لە ڕێگەی VIPیەوە گەشتەكەیان ئەنجام بدەن.

جەختیش كراوەتەوە كە هۆكاری ئەوەی ڕێگەیان لێگیراوە لە VIPیەوە گەشت بكەن، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ”چاكسازی“ لە سلێمانی دەستی پێكردووە. بەم بۆنەیەشەوە دەستخۆشییان لە كارمەندانی فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال