هەڵمەت حاجی:وەڵامێکی سەرپێی بۆ لاهور جەنگی


 

وەڵامێکی سەرپێی

کابرا کە ئێستا دەنگی خۆی وەک ھەمیشە لە رێگەی فەیسبوکییەوە دەگەیەنێ ، جێی نەماوە نەڕە نەڕی تێدا بکات  ، ھەندێک جاشولکەی ئێوارە راسپارد تاکو بڵێن "بێڕێزیکردن بە ئاڵای کوردستان ئەمساڵ نەبووە بەڵکو پارسال بووەو کردوومانە"  ، بەس بۆ ئەوەی لە راگەیەنراوە فشۆڵەکەی ئیدانەی نەکات و بەرگری لە ئاڵا نەکات تا دڵی ھاورێکەی کە نۆکەری بۆ دەکات خۆشبکات کە حەسەن پلایسە  ، واتە جاشولکەکان زەمینەیان بۆ سازکرد کە باسی بێرێزی بە ئاڵا نەکات و تاکو جورئەتی پێ بدەن ئیدانەی نەکات!! ئاخر چۆن دەیکات کە خۆیشی سەرقافلەی بێرێزی کاران بووە ھەمیشە بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان .

ئەو ئێستا کاری بۆتە فاتیحە خوێندن و دەمێکیشە بۆخۆی فاتیحە خوێندراوە و دەرکراوە ،باسی ھێز جوڵان دەکات و دەڵێت "دەبێت بەس بۆ دوژمنانی کوردستان ھێز بجوڵێت"!! پرسیار لەو بێ ئاگایە  دەکەم ئایا ئەوانەی ھێڕشیان کردە سەر کەرکوک،  دوژمن نەبوون؟ یان بە دۆستت زانین تا خاک بفرۆشی؟ ئایا کەرکوک داگیرنەکرا و داگیریان نەکرد ھەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت ؟ 

ئەی مەعقول بوو کە دەتانگوت "ھێز نابەرامبەر و ھەروەھا بۆ نەرشتنی خوێن لەوێ کشاینەوە" کەچی ھەموو لایەک دەزانن بەرامبەرەکەشمان لە ئەسلدا دوژمنی کوردستان بوون؟   بۆیە قسە پروپووچەکانت تورێکی قوڕاوی ناھێنن..

ھاتووە باسی پارەی قاچاخچێتی مەرزی باشماخ دەکات کە لە دوو رۆژدا ٦ ملێۆن دۆلارە، ئەوەندە شارەزایی لەو مەرزە ھەیە کە ئێستا لێی گیراوەتەوە بەرد ئەگرێتە کانیەکەی پێشووی ، کە لەسەر قوتی خەڵکی ھەژار دەیدزی ، من قسەم لەسەر ئێستا نییە کە چۆناھییە، بەس وەرە ئەوەندە زانیاریت باشبێت ، کە کەشفی کرد دوو ڕۆژ جارێک ٦ ملیۆن دۆلاری حەپەلوش کردووە ، جا با خەڵکە چەواشەکراوەکانی ژێر دەستی بۆخۆیان بخولێننەوە .

#HalmatHaji
أحدث أقدم

نموذج الاتصال