عەتا سەراوی بکوژی ڕۆژنامەنوسێکی ئەڵمانیا


 

فایلی ھەواڵگریی عەتا سەراوی لەگەڵ بەعسدا!
عەتا سەراوی تیرۆرستە و دەستی سوورە بە خوێنی کچە ڕۆژنامەنوسێکی ئەڵمانی

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک عەتا سەراوی، بەعسی بووە و کاری بۆ دەزگای هەواڵگری عێراقی کردوە، هاوکات تیرۆرست و تۆمەتبارە بە کردەوەی تێکدەرانە لە بەرامبەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی لە ساڵی 1994 و کوشتنی کچە رۆژنامەنوسێکی ئەڵمانی.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانە عەتا سەراوی، کە یەکێکیشە لە  خیانەتکارانی گروپی 16ی ئەکتۆبەر لە کەرکووک و لە دواین وێنەیدا شانی لاهور تلیاکچی ماچ دەکات، لەسەردەمی ڕژێمی بەعسیشدا، پەیوەندیی ژێربەژێری لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریی عێراقدا ھەبووە و لە ڕێگەی کەسێکەوە پەیوەندی بە ھەواڵگری کردووە و لە ساڵی 1994 لە ناو شاری سلێمانی، بەرامبەر نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوشانەکانی کردەوەیەکی تیرۆرستیان ئەنجام داوە.
لە یەکێک لە بەڵگەنامەکاندا، داوا کراوە بڕی (400 دیناری عێراقی) بە (زەکی سەعید) بدرێ بە مەبەستی چوون بۆ سلێمانی و ڕێکخستنی کارەکانیان، کە عەتا سەراوی، فەرماندەی سەربازیی ئێستای یەکێتییان لەگەڵدا بووە.
ھەر لەو بەڵگەنامەیەدا، لە پەراوێزدا کە بەرپرسێک ئیمزای لەسەر کردووە، داوا لە بەڕێوەبەری دەزگاکە کراوە ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازەکە دەرببڕێت و ئەو بڕە پارەیەش بۆ (زەکی سەعید) خەرج بکرێت بۆ ئەوەی (عەتا فەتاح مەحمود/ عەتا سەراوی) کە یەکێکە لەسەرکردەکانی ئەوکاتی حزبی سۆسیالیست، لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.
لە بەڵگەنامەکانی دیکەشدا، باس لە چالاکییەکی ھەواڵگری لە ناو شاری سلێمانی کراوە کە گرووپەکەی (عەتا سەراوی) لە ساڵی 1994  دژ بە بارەگایەکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامیان داوە و لەبەرامبەردا (٣٠٠٠) دۆلاری ئەمریکیان وەرگرتووە. 
بەپێی چەند بەڵگەیەکی دیکەش کە پێشتر لە میدیا ناوخۆییەکانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، عەتا سەراوی دەستی لە تیرۆرکردنی کچە ڕۆژنانەوانی ئەڵمانی (لیسی شمیت) هەر لە ساڵی 1994 دا، هەبووە.
کە بەپێی بەڵگەکان ئەو کردەوەیە لەگەڵ زەکی سەعید و دوو کەسی دیکە، لە رۆژی 3/4/1994 لە كاتژمێری دوانزەو نیوی پاش نیوەڕۆ لە نزیك شارۆچكەی عەربەت ئەنجام دراوە.
 لیسی شمیت لە دایکبووی ساڵی 1959، رۆژنامەنوسی بە رەگەز ئەلمانی، بە دۆستی كورد ناسراوە و چەندین ڕاپۆرت و نوسینی لەبارەی مافەکانی کوردەوە لە میدیا جیهانیەکان بڵاوکردوەتەوە.
هەر بەپێی زانیاریەکانی ئەو میدیایانە، بەهۆی ئاشکرابوونی ئەو بەڵگانە لەسەری لە حزبی سۆسیالیست، عەتا سەراوی دوورخراوەتەوە و چووەتە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
دواتریش دانپیانانی زەکی سەعید و دوو کەسی دیکە لە میدیاکانی یەکێتی ئەوکات بڵاوکراوەتەوە کە ئەوان ئەو کچە ڕۆژنامەنوسە ئەڵمانیەیان کوشتووە و دەستیان لە کردەوەکانی بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەمان لە سلێمانیش هەبووە.
بەپێی دانپانانەکانی ئەو کاتی میدیای یەکێتی، بەرواری 8/4/1994 یەكێك لە بكوژەكان بە ناوی (زەكی سەعید عەباس) لە ئوتومبیلێكی بەرازیلی دەستگیركراوە و تەسلیم بە كاربەدەستانی سلێمانی كراوە، لە لایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لێكۆلینەوەی لەگەڵدا کراوە و دانی بە تاوانی تیرۆركردنی ئەو کچە ڕۆژنامەوانە ئەڵمانیەدا ناوە. زەكی سەعید بە پێی دانپانامەکەی لە ساڵی 1992 وە بۆ موخابەراتی عێراقی كاری كردوە.
جگە لە زەکی دوو کەسی دیکەش بەپێی دانپیانانەکانی ئەوکاتی میدیای یەکێتی دەستیان لە کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەڵمانیە هەبووە و دانیان بە دوو تاوانی دیکەشدا ناوە، کە بریاڕ وابووە كە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەكەیاندا بە تایبەت بە شوێن كارمەندانی UN دا بگەرێن و بیان كوژن. زەكی سەعید دەڵێ: "دوو، سێ مانگێك پێشتر، موخابەراتی عێراقی فشاری زۆریان خستە سەرمان كە دەبێت خەڵكی بیانی بكوژین. ناوی كەسی گونجاویان لا نەبوو كە كێ تیرۆر بكەین، بەڵام دەزگای ئەمن و موخابەراتی عێراقی تەنیا ئەو بیگانانەیان دەویست بكوژین كە قژ زەردن، چاو شین و پێست كاڵن. ئەمریكی و بەریتانی و فەرەنسی ئامانجە سەرەكییەکە بوون”. 
زەکی سەعید وتویەتی :“چەند جارێك هەوڵمانداوە، بۆ کوشتنی ئەوانە بەڵام بێ ئەنجام گەراینەوە كەركووك و بروایان پێنەدەكردین. دوایی لەگەڵ كەسێكدا رێككەوتین كە بە شوێن بێگانەدا بگەرێین. بە تایبەتی خەڵكی (UN) یان مەبەست بوو. دەیان ووت: ئەگەر UN لە كوردستان وون ببن بە خولەكێك زاخۆ دەگرینەوە”.

زەكی دەشڵێت:"لە گەڕەكی بەختیاری - سلێمانی دەستمانكرد بە عەمەلیەی گەران بە شوێن ئەو جۆرە كەسانەدا. ئەوانەی سلێمانی گشت ناونیشانەكانیان لەلامان هەبوو. دەیانزانی چ بێگانەیەك، لە چ ماڵێكدا دەژی و لە كوێ یەكتر دەگرنەوە و دەبینن. بە رێكەوت لەو شەوەدا بە ئوتومبیل هاتینە دەرێ و ئەوانەی (UN) مان بینی، كە بەرەو سەنتەرەكەی خۆیان دەرۆیشتن. كە گەیشتنە سەرەوە لە ئوتومبێلەكەیان دابەزین و ئێمەش لاماندایە جادەكەی ئەو بەریان و لە سوچێكدا ئەو فورسەتەمان قۆزتەوە و گوللە بارانمان كردن، کە لە 5 کەسیان دوانیان برینداربوو بوون".
 زەكی لە وتووێژی تەلەفزیۆنیەكەدا دەڵێ:
"من دوای نزیكەی پانزە خولەك دوبارە گەرامەوە هەمان شوێنی عەمەلیەكە و قەرەبالغیەكم بینی. بەم شێوەیە توانیم دڵنیا بم لەوەی كە ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتوبووە. بۆ ئەم كارە 3000 دۆلارمان وەرگرت”. کە لە بەڵگەکانی سەر عەتا سەراوی باس لەو بڕە پارەیە کراوە.

لەبارەی کوشتنی رۆژنامەوانە ئەڵمانیەکەش زەكی سەعید دەڵێت، ”ئەو ژنە (لیسی شمیت) چوار پیاوی لەگەڵ بوو. رۆژێك پێشتر لە سلێمانی چاودێریمان كرد كە بە درێژایی كاتەكە بە ناو بازاردا هات و چۆی دەكرد. لە رۆژی دوەمدا ئەو شوێن و ماڵەمان دۆزیەوە كە لێی دەژیا، لە دورەوە بەردەوام چاودێریمان دەكرد. ئەو ژنە (لیسی شمیت) و سێ كەسی تر كە هەموویان رۆژنامەنوس بوون لە ژن و پیاو بە لاندگرۆزەریكی مۆدێلی 82 بەرەو عەربەت ڕۆیشتن و لەوێوە ریگای سەید سادقیان گرتە بەر. لە دەشتەكەی باخچیان نزیكەی كیلۆمەترو نیوێك دوای نوقتەی تەفتیشەكە هاورێكەم ووتی تەواو لابەرە تەنیشت ئوتومبیلەكەی. تەنانەت نەیهێشت كە ئیسماعیلیش عەمەلیەكە بكات. ووتی خۆم تەقەیان لێ دەكەم. لاماندایە تەنیشت ئوتومبیلەكە و بە خەستی گوللە بارانمان كردن”.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال