روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان


 روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان


کەسێک بەناوی عەتاوی سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە شێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هەرچەند ئەو کابرایە، خۆی ماوەیەک لە مەوبەر بە ئاشکرا رایگەیاند، کە لە لایەن هاوسەرۆکێکی پێشووی یەکێتی، هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێکراوە، کەچی دەیەوێت بەو تۆمەتانە، بابەتی ژەهردەرخوارددانی سەرکردەکانی حیزبەکەی، لە بیر خەڵک بباتەوە، بۆیە لە بەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکانی، رێکاری یاسایی دەگرینە بەر و دەبێ لە بەردەم دادگادا، باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات. 


نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 

3ی نۆڤێمبەری 2021

أحدث أقدم

نموذج الاتصال