گیراوێکی لالەزار قۆڵی دەرهێنراوە


دۆسیەیەكی تر لە گیراوانی لالەزار بڵاو دەبێتەوە، یەكێك لە پاسەوانەكانی ئەو شوێنە دوای گرتنی لەلایەن هێزەكانی یەكێتی، قۆڵی دەردەهێنن.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئایار، میدیای بەرەی گەل بڵاوی كردەوە، پێشمەرگەیەكی تری لالەزار لە ژێر ئەشكەنجەی هێزەكانی یەكێتی، قۆڵی دەرهێنراوە.

ئەو میدیایە لە رێگەی پەیامێكی بڵاوی كردووەتەوە دەڵێت، بۆ مافی مرۆڤ و كونسوڵگەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان و بۆ داواكاری گشتی و ڕۆژنامەنووسان، فریای گیراوانی لالەزار بكەون كە لە ژێر ئەشكەنجەی پاڤڵ و قوبادن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، برای یەكێك لە گیراوەكان قسەی كردووە و دەڵێت، براكەی لە سەرەتاوە كە گیراوە، قۆڵی دەرچووە لە ژێر لێدان و ئەشكەنجە و هەڵواسین، دوای نۆ مانگ بەو ئازارەوە دەتلێتەوە، دوێنێ بە زۆر و گوشار بردوویانە بۆ نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە بۆ نەشتەرگەری.

روون كراوەتەوە، دواتر پزیشكەكە گوتوویەتی، دەبێت لە ژێر چاودێریدا بێت و تا مانگێك نەجووڵێت، بەڵام هێشتا بەنج بەری نەداوە، بردوویانەتەوە بۆ كانی گۆمە، لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستە بە ئازار و بەنجەوەیە.

ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو ئاشكرابوو كە گیراوێكی ئەو گرتووخانەیە هێندە ئەشكەنجە دراوە، لە پیاوەتی خراوە.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال