بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای كردوە، سیسستەمی پەیرۆڵ بۆ ئامادەكردن و پەسەندكردنی لیستی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران كاراكراوە و هەر ئەمڕۆش بڕی مووچەی فەرمابەران بۆ مانگی 4 لەڕێگەی ئەو سیستەمەوە خراوەتە سەر حسابەكانیان و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیكەیشتنی (كورد پاس) سەیری بڕی مووچەكانیان بكەن بۆ ئەم مانگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیستەی پەسەند كراوە لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ لەلایەن شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم دەبرێتە بەغدا، هاوكات دەمێنێتەوە سەر ناردنی بڕی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی چوار، بەلام هێشتا ئەم باتە قسەی كۆتایی لەبارەوە نەكراوە ئاخۆ دەبێت 120 ملیار دینار ڕەوانە بكرێت یاخود وەك مانگی سێ دەبێت بەگوێرەی داهاتی بەردەستبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەم هەفتەیەدا هەوڵدەدرێت لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا بكرێت و دواتریش بڕیار لەسەربڕی ناردنی داهاتی ناوخۆ دەدرێت، بۆیە مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێمیش هیچ گرفتێكی نابێت و لەكاتی خۆیدا ڕەوانە دەكرێت.
