ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٦، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند مووچەی مانگی 4 گرفتی لەبەردەمدا نییە و تەنها هەندێک وردەکاری تەکنیکی وەک لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە مابوون کە ئەمڕۆ سەرجەمیان تەواو بوون و رەوانەی بەغدا دەکرێن.
وتیشی، هەموو ئەو تێبینییە تەکنیکییانەی هەبوون چارەسەر کراون تاوەکو هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم ناردنی پارەکەدا نەمێنێت و دوای تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی ناوچەکانی تری عێراق، بەغدا مووچەی مانگی چواری هەرێم دەنێرێت و هیچ کێشەیەک درووست نابێت.
