ئاسایشی ئیسرائیل، "سیخوڕێکی ئێرانی" لەنێو ماڵی بینی گانتز دەستگیرکرد!


 ئاسایشی ئیسرائیل، "سیخوڕێکی ئێرانی" لەنێو ماڵی بینی گانتز دەستگیرکرد!


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل رایگەیاند، کارگوزارێکی خاوێنکردنەوە لەنێو ماڵی بینی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەتۆمەتی سیخوڕیکردن لە بەرژەوەندی ئێران دەستگیرکرا.


بە گوێرەی رۆژنامەی "جیرۆزالیم پۆست" پۆلیس رایگەیاند، ئەو کارگوزارە دەستگیرکراوە پەیوەندی بە گرووپی هاککەرانی "Black Shadow"ەوە کرد و پێشنیازی پێدانی داتا و زانیاری لەسەر ماڵی گانتز کردووە بەو گرووپە لەنێوانیاندا زانیاری نهێنی لەسەر کۆمپیوتەرەکەی گانتز.


دەستەی تەلیڤزیۆنی ئیسرائیل "کان" رایگەیاند، ئەو کەسە دەستگیرکراوە ناوی عومری گۆرنە و هاووڵاتییەکی ئیسرائیل تەمەن 37 ساڵە.


دەستەکە راگەیاندراوێکی پۆلیس و دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل "شاباک"ی گواستەوە و رایگەیاند، ئەم کارمەندە بە ئارەزووی خۆی لە رێگەی تەلیگرامەوە پەیوەندی بەو گرووپەوە کردووە و پێشنیازی سیخوڕی کردووە بەسەر گانتزەوە، ئەمەش لە رێگەی دابەزاندنی بەرنامەی سیخوڕی لەسەر کۆمپیوتەرەکەی گانتز.


بەپێی "کان"، لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە، ناوبراو ئاشکرای کرد کە وێنەی هەندێ لەنێو ماڵی گانتز گرتووە و ئەم گرتانەی رەوانەی لایەنە ئێرانییەکان کردووە بۆ سەلماندنی جددییەت لە هاوکاریکردن.


پۆلیس و "شاباک" جەختیان کردەوە، تۆمەتبارەکە بەهۆی سیستەمی ئەمنی لە ماڵی گانتز نەیتوانیوە زەبر بە زانیاری مەترسیدار بهێنێت و، لیستێکی لە تۆمەت لەسەر ئەو تۆمەتبارە پێشکەش بە دادگا کراوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال