لاهور جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کە ئێستا بە فەرمی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەرکراوە هیچ دەستهەڵاتێکی نەماوە جار جارە دەچێتە پرسەی مردوەکان و کافێ و بازار و چایەخانەکان بەم دوایە لە سێیەمین پێشانگای کتێب لە شاری سلێمانی بەشداربوو گەنجێکی سلێمانی لە نزیکەوە کتێبی (ڕێفراندۆم و16ئۆکتۆبەر)کە هی نوسەری هیوا ئەحمەد موستەفایە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی 24پارتی لە شەقڵاوە پێشکەشی لاهوری کرد بەڵام لاهور زۆر توڕەدەبێ و جەوی دەگیرێ و پێشانگەکە جێ دەهێلی