ژمارەیەك مەلای مزگەوت بە گومانی پێوەندی بە گرووپە تیرۆرستییەكان گیران






 ژمارەیەك مەلای مزگەوت لەلایەن هێزە تەناهییەكانی سلێمانییەوە گیران، گومانیش دەكرێ‌ پێوەندییان بە گرووپە تیرۆرستییەكانەوە بێت.


لە ماوەی ئەم مانگە چەندان مەلای مزگەوت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە گیراون، هێزە تەناهییەكان گرتنی ئەو مەلایانە، بۆ بوونی پێوەندی بە گرووپە تیرۆرستییەكان دەگەڕێننەوە.

مەلا ئارام خەلەكانی مامۆستای ئاینی ‌و پێشنوێژ و وتارخوێن لە خەلەكان بڵاوی كردووەتەوە، دوای 10 ڕۆژ لە گرتنم لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە، دوێنێ ئازاد كراوم، لەو ماوەیە لێكۆڵینەوەم لەگەڵ كراوە و دەركەوت پێوەندیم بەهیچ گرووپ‌ و ڕێكخراوێكەوە نییە، بۆیە ئازاد كراوم.

لە ماوی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە، چەندان مەلا گیراون و بەردەوام بەدواداچوونم كردووە، لەگەڵ لایەنی پێوەندیداردا گفتوگۆم كردووە، داوام لێیان كردووە كە ئایا ئەو بەڕێزانە بۆچی و لەسەر چی و بە چی پاساوێك گیراون؟.

سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف دەڵێت، بڕیارە پاش لێكۆڵینەوە وەڵاممان بدەنەوە، ئێمەش چاوەڕێی وەڵامین.

گرتنی ئەو مامۆستا ئاینییانە، بەهۆی بوونی گومان و پێوەندییان بە گرووپە تیرۆرستییەكانە، پێشبینیش دەكرێ‌ لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر لە بوونی ئەو پێوەندییانە بڵاو بكرێتەوە، ئەو مەلایانەی گیراون ئەگەر پێوەندییان نەبێت، ئەوا ئازاد دەكرێن.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال