عبداللە کوێخا موبارەک :کەمال کەرکوکی لەگەڵ پێشمەرگەکانی پارتی لە داستانی شارستێن 163سەربازی عێراقیان کوشت


 

داستانی شارستێن

٤٥ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٦/١٢/١٩٧٦دا ڕژێمی بەعس  لە یەککاتدا ھێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر دۆڵی جافایەتی، شارستێن، سەرگەڵو، قامیش و گەڵاڵەی شینکایەتی، لەو شەڕەدا پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان داستانێکی مێژووی کەم وێنەیان تۆمارکردووە کە لە دوای نسکۆی ساڵی ١٩٧٥ بە بڕیاری سەرکردایەتی کاتی پارتی (قیادە مۆقەتە) دکتۆر کەمال کەرکوکی و پێشمەرگەی پارتی لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە کوردستان و دەست دەکەنەوە بە شۆڕش و چالاکی لە باشوری کوردستان.
لەو شەڕەدا ١٦٣ سەربازی عێراق کوژراوە و سێ ھەلیکۆپتەر تێکشکاوە و ڕژێمی بەعس بە زیانێکی زۆرەوە شکستی ھێناوە.
 ٧ پێشمەرگە و ١٦ ھاوڵاتی شەھید بووە، حاجی مامۆستا مەلا ڕەسوڵ شارستێنیش لەو شەڕەدا شەھید بووە.

تێبینی

وێنەکە بەڕێز دکتۆر کەمال کەرکوکیە لە داستانی شارستێندا و ھەر لەو شەڕەشدا بە سەختی بریندار بووە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال