ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران ئاماده‌ ده‌كات


 سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراو بۆ سه‌ر ئێران ئاماده‌ كات.

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسرایل بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا ،خۆی بۆ مانۆرێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ ئاماده‌ ده‌كات، كه‌ مه‌به‌ست لێی هێرشێكی سه‌ربازی چاوه‌ڕوانكراوه‌ بۆ سه‌ر ئێران.

له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی تایمزئۆف ئیسرائیل ده‌ڵێت: مانۆره‌كه‌ له‌وه‌زری به‌هاردا ده‌بێت و فڕۆكه‌كانی جۆری ئێف 16و ئێف 35 به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

مانۆره‌ سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئیسرائیل ماوه‌یه‌كه‌ لێدوانی توند له‌دژی ئێران ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه‌ تاران رێگری له‌ گه‌یشتن به‌ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناوه‌كی ده‌دات.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال