نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رۆژی پێنجشەممە 09-12-2021 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لەو پەیوەندییەدا باس لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەپێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی کراوە؛ هەردوولا رێککەوتن لەسەر چالاککردنەوەی گفتوگۆی جیددیی تایبەت بە هاوپەیمانێتییەکانی داهاتوو بەو جۆرەی کە بەرژەوەندییەکانی وڵات و گەلەکەی مسۆگەر بکات، کە ئێستا چاوەڕوانی پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە بۆئەوەی شکۆی بگێڕێتەوە و ژیانی خۆشگوزەران دابینبکات".
ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی سەرۆک مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر لە کاتێکدایە، رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بەڕێوەچوو و رەوتی سەدر و پارتی دیموکراتی کوردستانیش دووان لە لایەنە سەرەکییە براوەکانی هەڵبژاردنەکەن.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بەو جۆرە بوو کە رەوتی سەدر 73 کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستان 33 کورسیی بەدەستهێنا، بەڵام لە راگەیاندنی ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنەکەدا کورسییەکانی پارتی بۆ 31 کورسی کەمیکرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کورسییەکی هەولێر و کورسییەکی نەینەوا لە بەربژێرانی پارتی وەرگیرانەوە و درانە بەربژێرانی یەکێتی.
پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، سکاڵایان تۆمارکردووە و دەیانەوێت "کورسییە براوەکانیان" بەدەستبهێننەوە.
بەشەکان
ئێراق کوردستان