زاناكانی شاری ته‌لئه‌بیب له ئیسرائیل، توانیان ئامێرێكی نوێی ئاشكراكردنی درۆكردن دابهێنن، كه رێژه‌ی ئاشكراكردنی 73%ه، كه له رێگای خوێنده‌وه‌ی ده‌ماره‌كانی ده‌موچاو ده‌توانن بزانن ئه‌و كه‌سه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت زانیاری راست یان نا راست ده‌دات.
زانای پزیشكی ده‌ماره‌كان و ره‌وشتی دینۆ لیڤی، رایگه‌یاند، داهێنا‌نه نوێیه‌كه نموونه‌یی نییه، به‌ڵام زۆر له‌و پێشكه‌وتننانه باشتره كه پێشتر له رێگای خوێنده‌وه‌ی ئاماژه‌كانی ده‌موچاو به‌رهه‌مهێنراون.
پێشكه‌وتنێكی دیكه‌ی ئه‌و ئامێره له شێوازی ئاشكراكردنی درۆكانی مرۆڤ دایه، كه ئامێره كۆنه‌كه پشتی ده‌به‌ست به چاودێریكردنی لێدانه‌كانی دڵ و فشاری خوێن و رێژه‌ی هه‌ناسه‌دان، كه ده‌توانرا به‌هۆی فشاركردن لێیان راستیه‌كان بزانرێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاڵی لاواز له‌و داهێنانه‌دا به‌دیده‌كرێـت، كه هه‌ندێك ئاماژه‌ی جۆری درۆ ده‌رناكه‌وێ، وه‌ك به‌لارێدابردن و راكردن و به‌كارهێنانی زمانی ته‌مومژاوی، كه كاره‌كانی ئامێره‌كه سه‌خت ده‌كات. بۆیه توێژه‌ران ده‌ڵێن كاره‌كه پێویستی به پێشخستنی زیاتر هه‌یه