هۆشداریه‌كی توند له موقته‌دا سه‌دره‌وه بۆ ئێران و ئه‌مریكا
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر به‌ناوی دواین ئاگاداركردنه‌وه ، هۆشداریه‌كی توند به هه هه‌ریه‌كه له ئێران و ئه‌مریكا ده‌دات له‌سه‌ر به‌كارهێنانی خاكی عێراق وه‌ك مه‌یدانێك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان .
سه‌در نوسیویه‌تی: عێراقی خۆشه‌ویست بووه‌ته قوربانی ملاملانێی نێوان( ئه‌مریكا و ئێران) ، زیانێكی وای پێگه‌شتووه كه ناكرێت له ئاستیدا بێده‌نگبین، عێراق بووه‌ته مه‌یدانێك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێ سه‌ربازی و سیاسی و ڤایرۆسیه‌كانیان ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لاوازی حكومه‌تی عێراق و فره پارچه‌یی گه‌لی عێراقه‌وه‌یه .
بۆیه رووی ده‌مم ده‌كه‌مه كۆماری ئیسلامی ئێران ( دراوسێی ئازیز) عێراق له ململانێكانی به‌درور بگرێت و نه‌یكاته به‌شێك له كیشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا .
وه داگیركه‌رانیش ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه عێراق دوور بگریت له‌و ململانێیانه، عێراق و عێراقیه‌كان به‌شێك نین له‌و كێشانه ، ئێمه سه‌رقاڵی پیشخستنی ولاته‌كه‌مانین .
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه له ئێران و ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌رێنیان بۆ ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه نه‌بیت ئه‌وا هه‌ڵوێستی سیاسی و گه‌لی توندمان ده‌بیت بۆ پاراستنی گه‌له‌كه‌م و نیشتمانه‌كه‌م و پیرۆزیه‌كانی .
عێراق عێراقی علی و حسینه شوین هیچ كه‌س ناكه‌وێت و سوجده بۆ كه‌س نابات جگه له خودا .