دڵشاد شەھاب: پارتی و یەکێتی بە بەرنامەیەکی ھاوبەش بەشداری لە حکومەتی داھاتووی عێراق دەکەن


 دلشاد شەھاب راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: پارتی و یەکێتی بە بەرنامەیەکی ھاوبەش بەشداری لە حکومەتی داھاتووی عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ ی ١٢ ی ٢٠٢١ ، دلشاد شەھاب راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان  لەبارەی بەشداری کورد لە کابینەی داھاتووی حکوومەتی عێراق رایگەیاند:  لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان رۆڵیان لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەبێت، بەڵام نابینە لایەنگری ھیچ لایەک ، بۆیەش پارتی و یەکێتی بە بەرنامەیەکی ھاوبەش بەشداری لە حکومەتی داھاتووی عێراق دەکەن.

دڵشاد شەھاب لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ئەمریکا پشت لە ھەرێمی کوردستان ناکات و بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەکەیان.

ھەروەھا گوتیشی: ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ھێزی مەشقپێدەر و راوێژکاری دەگۆڕێت و بەرپرسانی ئەمریکا دڵنیاییان داوە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال