مالیكی: رێكخراوی داعش بۆ سزادانی من دروست كرا
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانوون و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق رایگه‌یاند كه چه‌ند لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی، رێكخراوی داعشیان بۆ سزادانی ئه‌و دروستكردووه.
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانوون و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له میانی به‌رنامه‌ی "فوق السلگه"، چه‌ند لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی رێكخراوی داعشیان دروستكردووه تا سزای ئه‌و بده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نانه ببات.
نوری مالیكی ده‌ڵێت: "داعش بۆ سزادانی عێراق و خودی من دروستكرا تا سزا بدرێن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك له‌وانه‌ش پرسی سوریا".
له وه‌ڵامیشدا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه ده‌پرسێت: "ئه‌ی بۆ فه‌رمانت دا به سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری نه‌ینه‌وا بكشێنه‌وه و چه‌ك و پاره‌كانیان بۆ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه به‌جێبهێڵن".