قبوڵ ناکەین هیچ سەربازێکى ئەمەریکى لە عێراق بمێنێتەوە


 قبوڵ ناکەین هیچ سەربازێکى ئەمەریکى لە عێراق بمێنێتەوە.


هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح رایگەیاند، دواى ئەوەى بۆ ماوەیەکى درێژ ئاراممان گرت، رەزامەندیماندا لەسەر ئەوەى کۆتایى ئەمساڵ وادەى چونە دەرەوەى هێزەکانى ئەمەریکا بێت لە عێراق، ئەو ئامانجەش کە کارمان بۆکرد بەهیچ شێوەیەک سازشى لەسەر ناکەین.


عامرى ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، سەروەرى عێراق هێڵى سورە ناکرێت مامەڵەى پێوەبکرێت، پەیامەکەمان بۆ ئەمەریکا و حکومەتى عێراقیش رونە، پێویستە رێککەوتنەکەى نێوانیان بە شەفافى جێبەجێ بکەن، هیچ دەستکارى و گۆڕانکاریەک یاخود گۆڕانکارى لە ئەرکدا قبوڵ ناکەین.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال