سیپان شێروانی:پەرلەمانتاری پارتی هاتەدەنگ لەسەر میدیا بەکرێگیراوەکان


 

‎:وەڵامێك بۆ پەیجە بێ دایك و باوكەكان

‎لەپێناو شاردنەوەی هێرشە میلشیاگەرایانەی قوتابخانەكەی سلێمانی بۆسەر مێرمناڵێك و باوكە ڕیش سپییە بێ دەسەڵاتەكەی، هاتوون قسەكانی من بەدیوێكیتردا دەبەن كە گوایە (ئەگەر نەوت نەبێت چۆن سۆپا بەكار دێنن).
‎وایان خۆدەرخستووە دەڵێی لە سویسڕا دەژین كە دوریش نییە بەڕاستی لەوێ بژین، یانی نازانن بەشێكی زۆری هاوڵاتییانی هەرێم لەتەك یان لەجێی سۆپای نەوتی دا سۆپای غازی، سۆپای كارەبایی یانیش سۆپای داری بەكاردێنن، بۆیە قسەكەی منیان پێ شاخدارە.

‎وەك ئەوەی بێ ئاگابن ساڵانی ڕابردوو بەهۆیی ناهۆشیاری لە بەكارهێنانی سۆپای غەیرەنەوتیش چەند قوربانی لێكەوتۆتەوە.

‎بۆیە ئێستاش نەك تەنیا دووبارەی دەكەمەوە بەڵكو ڕیجاشتان لێدەكەم، تكایە ئەگەر نەوتیشتان نییە لە كاتی بەكارهێنانی جۆرەكانیتری سۆپا، بەوپەڕی وریایی مامەلە بكەن تا ماڵتان وەك ماڵی ئەم برایەمان بەقور نەگیرێت، 
‎ئامانج و نییەتی من بۆ نیشتیمانپەروان ڕوونە وەك چۆن ئامانجی ئەم پەیجانەش ڕوونە كە دەیانەوێت ئەم جۆرە قوربانییانە و جۆرەكانیتریش لە هەرێم زیادبن تا بەهانەیەك بدۆزنەوە هێرشی سەر حكومەتی هەرێم و پارتی بكەن.

‎لێرەوە پێیان دەڵێم من یەكەم كەس نیم بەر شاڵاوی هێرشی ناڕەوای تۆپچییە بەكرێگیراوەكانی ئیرهابی فكری كەوتبم، دوا كەسیش نابم، دڵنیاشتان دەكەمەوە هیچ كات خۆم ڕادەستی ئیڕادەی تێكدەرانە و شێواندنی ڕاستییەكانی ئێوە ناكەم و لەژێر فشاری شەڕی دەروونی پەیجەكانتان ئاڕاستەی نووسین و قسەكانم ناگۆڕدرێن وەك چۆن هی كوردپەروەرەكانی پێشتریش نەگۆڕادران.

‎لە كۆتاییشدا سپاسییان دەكەم بەم هێرشانە دەریانخست كە منیش یەكێكم لە نیشتیمانپەروەران وەك تەواوی ئەو نیشتیمانپەروەرانەی پێشتر بەر هێرشی ناڕەوای پەیجە بێ دایك و باوكەكان كەوتوون.

‎سیپان شێروانی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال