هیچ نەما ئەمانە موزایدەی لەسەر بکەن ئیستا موزایدە لەسەر رۆحی خەلک دەکەن
ووڵامێك بۆ لقمان وەردی و عبدالستار مجید
کاکی ئیسلامی شەو رۆژ خۆیان و مەلاو بانگخوازەکانیان باسی قەزاو قەدەر و ئەجەل بۆ خەلک دەکەن ، بەڵام گەر کەسێك بەلافاو یان دوکەڵی خەڵوز گیان بسپیریت ، ئیتر ئەجەل و قەزاو قەدەر کاری نامینیت و خەتایی حکومەتی هەرێمە ، کاکی ئیسلامی کەبەپیی دینەکەی درۆ کردن گەورەترین تاوانە ، بەبێ ئەوەی لەراستی رووداوی گیان لەدەست دانی منداڵە ئازیزەکانی ئەو پێشمەرگە ئازیزەی لەئاکری گیانیان لەدەست داوە بەدوکەڵی خەڵوز ، هاتوە بەحکومەت و ئیدارەدا دەڕشیتەوە گوایە حکومەت نەوتی پییان نەداوە بۆیە وایان بەسەر هاتوە ، لەکاتیکدا لەچەن ساڵی رابردو دا هەمووان شاهدی ئەوەین کە چەندین خانەوادە بەهۆی نەکوژاندنەوەی صۆپای نەوتی یان هیتەری کارەبایی لەکاتی خەودا تووشی کارەسات بوون .
ئیستا دوای ئەوەی لەلایەن ئەو خانەوادە بەڕیزەو ئیدارەی دهۆکەوە دەرکەوت کە سێ بەرمیل نەوتیان وەرگرتوە و ئەو کارەساتە قەزاو قەدەری خوای گەورە بوەو پەیوەندی بەنەبونی نەوتەوە نیە ، نازانم ئیستا کاکی ئیسلامی چی بەخەلکی کوردستان دەلیت و ئامادەیە بلیت هەڵەم کرد .
لقمان وەردی یەکیتی شین و رۆرۆی دەست پیکردوە بۆ ئەو خانەوادەو هیرش دەکاتە سەر سیاسەتی نەوتی هەریم و حکومەتی هەرێم ، عەجەب ئەم حزبە چ ڕوویەکی هەیە خوایە ، لەسەرەتایی هەناردەکردنی یەک لیتر نەوت لەم وولاتە ، خودی مام جلال خوالیی خوشبیت خۆی بەشدار بوو هەتا دەگاتە تاک بەتاکی بەرپرسەکانی یەکیتی .
من بەلقمان و حزبەکەیدەڵێم گەر ئەوەندە خەمی ژیانی خەلکیانە ، توزیک ویژدانیان بابۆژیان و خۆش گوزەرانی خەلک بجوڵێت و دەست هەلبگرن لەو قاچاغ چێتی و دزین و تاڵانکردنەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوریەکانی زۆنەکەیان ئەوجا ، خەلکی کوردستان دەبینن دەکەونە چ خۆش گوزەرانی و رەفاهیەتێك ، گەر لوقمان خەمی گیان لەدەست دانی خەلکیەتی با خەمێکیش لەو کەسانە بخوات کەلەم چەند مانگەدا لەتەسفیەحساباتی نیوان باڵەکانی حزبەکەی دا بوونە قوربانی ، خۆ ئەوانیش بەهۆی سیاسەتی نەوت و دوکەڵی خەڵوزەوە نەمردوون ، خۆ لوقمان و حزبەکەی باش دەزانن ئەو ۲٥٠ ماڵەی دوز خورماتوو کەبەهۆی کەتنەگەورەکەی ئەوانەوە نەک ناوماڵە خانووەکانیشیان تەقینرایەوە، لافاوەکەی هەولیر لیی نەدابوون .
سیاسەتی نەوتی هەرێم گەورەترین عەیبەی ئەوەیە کەبوەتە سەرچاو ەی سەرەکی داهات بۆ موچەو ، بوەتە هۆی داپۆشینی دزینی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوریەکانی زۆنی سەوز لەلایەن یەکیتی ەوە .
بهمن کاك عبداللە احمد
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان