یەکەی کوشتن(کیدۆن)مۆساد دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل


 

کیدۆن (KIDON): یەکەى کوشتنى (اغتیالات) مۆساد

کیدۆن، یاخود سەرى رم، یەکێکە لە باشترین و کوشندەترین و سەرکەوتووترین یەکەى تایبەتى ئۆپەراسیۆنى نهێنى مۆساد لە جیهاندا. هۆکارى سەرەکى لە دامەزاندنى ئەم یەکە نهێنییە تایبەتە بریتییە لە کوشتنى ئامانجە گەروەکان.
سەبارەت بە ئەندامەکانى ئەم یەکەیەش، بەپێی بۆچوونەکان، لە 75 کەس تێپەڕناکات. ئەم تیمەش، هەروەک هەموو تیمە لێدەرەکانى تر لە چەند بەشێک پێکدێت کە بریتین لە:
1- بەشى چاودێریکردن
2- بەشى لۆجیستى
3- بەشى پاڵپشتى
4- بەشى کوشتن.
سەبارەت بە مەشقکردن و وەرگرتنى ئەندامەکانیان، کیدۆن تەنها ئەو کەسانە وەردەگرێت کە لەناو یەکە تایبەتەکانى ئیسرائیلدا خزمەتیان کردووە.

بە تەواوەتى مێژووى دامەزراندنى ئەم یەکە تایبەتە نهێنییە نازانرێت، بەڵام بەپێى چاودێرەکانى ئەم بوارە، دەیگەڕێننەوە بۆ شەستەکانى سەدەى رابردوو. ئەمەش، هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونى چالاکییە هەواڵگرییەکان لە دەرئەنجامى سەرهەڵدانى جەنگى ساردى نێوان هەردوو بلۆکى رۆژهەڵات و رۆژئاوادا.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال