پەکەکە منداڵێکی 16ساڵی خەڵکی دێریکی ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاندوە


 

چەتە و بەکرێگیراوەکانی دژەکورد پەکەکە منداڵان دەڕفێنن و بەزۆری دەیانکەنە چەکدار و لە شەڕێکی بە وەکالەت بەکوشتنیان ددەن 


هەر لەو کاتەی پەکەکە دروست بووە شتێکی نەکردوە لە بەرژەوەندی کورددابێت جگە لە خیانەت و ئاژاوەگێری و دژایەتی کوردستان تاڵانی گوندەکانی سەر سنور و چاندنی ماددەی هۆشبەر و بازرگانی پێ کردنیان 

بەردەوام منداڵان دەڕفێنن و لەدایک و باوک و پێکەوە ژیانی کۆمەڵگاو قوتابخانەو پەروەردی جوان دووریان دەخەن دەیانبەن بۆ چیاکان و لەوێدا ڕاهێنانیان پێ دەکەن لەسەر چەک و توندوتیژی و کوشتن لەبن گوێیان دەخوێنن فکری تیرۆریستی و خۆسەپێنی لە مێشکیاندا دەچەسپێنن فێریان دەکەن کوردایەتی و سەربەخۆی و ئازادی درۆیە و برایەتی گەلان  و خزمەتی وڵاتانی ناوچەکە دژە  کوردەکان ڕاستەو ئەوەیە کوردایەتی ئەسل

دوێنی ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 2022/1/16

منداڵێکی تەمەن 16ساڵان دەڕفێنن و لە نازی خێزان و بنەماڵەکەی دووردەخەنەوە بۆ ئەشکەوتی تاریک و چەک هەڵگرتن بەناو کوردایەتی و خەباتی ساختە لە داهاتودا بەکوشنی ئەدەن هەروەک هەزاران گەنج  منداڵی دیکە بوونە قوربانی دەستی پیسی پەکەکە 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال