ئه‌گه‌ری زۆره به‌رهه‌می كشتوكاڵی ژه‌هراوی ئێرانی گەیشتبێتە بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
جۆره نه‌خۆشییه‌ك یان ژه‌هرێك له هه‌ندێك به‌رهه‌می سه‌وزه و میوه‌ی ئێرانی دۆزراوه‌ته‌وه، كه كوالێتی به‌رهه‌می ئێرانی لای وڵاتانی دراوسێ دابه‌زاندووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه له ده‌روازه بازرگانییه‌كان، به‌رهه‌می سه‌وزه و میوه‌ی ئێرانی له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت و بۆ ئێران بگه‌ڕێنرێته‌وه. پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و به‌رهه‌مانه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بن، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ باس له چاودێریی توندیان بۆ هاورده‌ی به‌رهه‌می سه‌وزه و میوه‌ی بیانی ده‌كه‌ن.
كێشه‌ی ژه‌هراویبوونی به‌شێك له به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئێرانی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه كه چین له به‌رانبه‌ر كڕینی نه‌وت له ئێران، ماده‌ی كیمیایی و قڕكه‌ری جۆری ناستانداردی به ئێران فرۆشتووه، له ده‌ره‌نجامی به‌كارهێنانی ئه‌و ماده ناستاندارده‌ش كوالێتی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئێران دابه‌زیوه.
یه‌كه‌م جار به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئێرانی له‌لایه‌ن رووسیاوه گه‌ڕێنرایه‌وه و رووسیا رێی نه‌دا به‌رهه‌مەکەی ئێران ئاودیوی وڵاته‌كه‌ی بێت، دوای ئه‌وه‌ی له پشكنینی كوالێتی كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی كانوونی دووه‌میش، ئازه‌ربایجان ده‌ستی به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی‌دا گرت كه بیبه‌ری سه‌وز یان بیبه‌ری دۆڵمه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌گواسته‌وه، به قاچاخ ده‌ربازی وڵاته‌كه بووبوو و دوای پشكنین، بۆی روون بووه‌ته‌وه به‌رهه‌مه‌كه بۆ خواردن شیاو نییە.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی ئاسایشی خۆراكیی كۆمپانیای پاڵنی ئازه‌ربایجان، سه‌رووی 11 تۆن بیبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه به‌بێ پشكنین ده‌ربازی ئازه‌ربایجان بووبوو، تیمه‌كانی ته‌ندروستی و چاودێری بازاڕه‌كانی ئازه‌ربایجان، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و جۆره بیبه‌رانه كردووه كه له ئێرانه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه كراون
وه‌ك باس ده‌كرێ بیبه‌ره‌كه هه‌ڵگری جۆرێك ڤایرۆسه به ناوی رۆگۆز، زیاتر له به‌رهه‌می ته‌ماته و بیبه‌ر و هه‌ندێك به‌رهه‌می تری كشتوكاڵیی ئێران به‌دیار كه‌وتوون.
هێشتا دیار نییه فه‌رمانگه‌كانی ئێران كه زانیویانه ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌ڵگری نه‌خۆشین، به چ رێكارێك مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان به بازرگانان داوه تا به‌رهه‌مه‌كه بخه‌نه بازاڕ و بۆ وڵاتانی تری هه‌نارده بكه‌ن.
هه‌ر له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌رپرسانی ئێران خۆیان ددانیان به‌وه نابوو كه هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له رووسیاوه، بۆ هه‌بوونی ماده‌یه‌كی قڕكه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه به‌جێ ماوه و كاریگه‌ریی مه‌ترسیداری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
حه‌یده‌ر ساكن بورجی سه‌رۆكی عه‌لوه‌ی مه‌شهه‌د گوتبووی، هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له وڵاتان وه‌رناگیرێن و ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه، له ناوخۆ ساغ ده‌كرێنه‌وه و ئه‌مه‌ش له ناوخۆی ئێران نیگه‌رانی دروست كردبوو.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند بارێكی تری ئێران كه له په‌تاته و كیوی پێكهاتبوون، له هیندستان و بازاڕه‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له پشكنین ده‌رنه‌چووبوون.
به‌رپرسێكی تری ئێرانیش به فه‌رمی رای گه‌یاندبوو، 22%ی ئه‌و قڕكه‌رانه‌ی له ئێران به‌كار ده‌هێنرێن، زۆر مه‌ترسیدارن كه به‌شی زۆریان له چینه‌وه هاورده ده‌كرێن.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه‌ش بكرێت كه هه‌رێمی كوردستان، بازاڕێكی تری خۆشه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئێران و ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه، به‌شێك له‌و به‌رهه‌مه ژه‌هراوییانه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كرابن.
حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ''وشه'' ئاماژه‌ی دا، هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، له ده‌روازه بازرگانییه‌كان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر بزانرێت به‌رهه‌مێك باش نییه، ئه‌وا رێی هاتنه ژووره‌وه‌ی پێ نادرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، له‌و رووه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییان نه‌كردووه و وه‌ك له میدیاكانیش بڵاو ده‌كرێته‌وه، زۆرجار به‌رهه‌می ئێرانی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه یان له‌ناو براون، چونكه كێشه‌یان هه‌بووه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ئێرانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، له كوالێتی كۆنترۆڵ تێپه‌ڕ نابن و له هه‌ندێك ده‌روازه‌ی نافه‌رمی، یان به قاچاخ ده‌هێنرێنه ژووره‌وه كه له چاوی تیمه‌كانی پشكنینی حكوومه‌ت دوورن، گومان له‌وه ده‌كرێت به‌شێك له‌و به‌رهه‌مه مه‌ترسیدار و ناته‌ندروستانه، بگه‌نه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ساغ بكرێنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هاوڕایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نگه به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه به قاچاخ بهێنرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌شی خسته روو كه ئه‌وان له عه‌لوه‌كانیش تیمه‌كانی چاودێریی بازاڕ و پشكنینیان چالاك كردووه و ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه بكه‌ن له هه‌ر شوێنێك به‌رهه‌می خراپ هه‌یه، ئه‌وا پێش به فرۆشتنی ده‌گرن.
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان وه‌رزی زستانه و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه و میوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده ده‌كرێن، به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی خراپیی به‌شێك له به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئێرانی، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و به‌رهه‌مانه له بازاڕه‌كانی كوردستانیش هه‌بن.
دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێ تیمه‌كانی ته‌ندروستی و چاودێریی بازاڕ چاوكراوه‌تر ببن، ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌روازه نافه‌رمییه‌كانیش توندوتۆڵ‌تر بكرێن تا خه‌ڵك له هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌ك پارێزراو بن.