مەسرور بارزانی:پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا کرد


 

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 

پێشوازیمان لە گابريێليوس لاندسبێرگيس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانيا كرد.

 لە کۆبوونوەکەدا گفتوگۆمان دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەپێدانی  پەیوەندیی دوولایەنە و کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا کرد. 

ئامادەیی هەرێمی کوردستانمان بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە و جەختمان لە گرنگیی ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە ڕێکاری توند و پێویستی گرتووەتەبەر .  

وەزیری دەرەوەی لێتوانیا سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە گەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ژمارەیەکی زۆری  کۆچبەران لە سەر سنوورەکانی بێلارووس و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان.

وەزیری دەرەوەی لێتوانیا هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەو بوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن، بەتایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردە .


أحدث أقدم

نموذج الاتصال