لەبارەی دەنگۆی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە روونکردنەوە دەدرێت


 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدراوە: "ئەوەی ڕوویداوە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستیان بەسەر چەند قاچاغچیەک گرتووە کە هەوڵی گەیاندنی هاوکاریان داوە بۆ چەکدارانی پەکەکە".

ئەمشەو دووشەممە ٣ی١ی٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: "لە چەند پەیجێک بڵاکراوەتەوە گوایە لە شەوی ٣/۲ی۱ی۲۰۲۲ ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە روویداوە، ئێمە وەکوو بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان ڕایدەگەیێنین هیچ ڕووبەرووبونەوەیەک لە نێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە رووی نەداوە ئەوەی ڕوویداوە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستیان بەسەر چەند قاچاغچییەک گرتووە کە هەوڵی گەیاندنی هاوکاریان داوە بۆ چەکدارانی پەکەکە بۆ زەرەرگەیاندن بە خەڵکی ناوچەکە و کوردستان بە گشتی، خۆشەبەختانە دەستگیر کراون بەبێ بوونی هیچ زیانێک لە برایانمان لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان".

ئەوەش خراوەتە روو: "خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکە دڵنیا دەکەینەوە تاوەکوو پێشمەرگە قارەمانەکان گیان فیدایانە لە سەنگەرەکان و ئاسایشەکان شورەی پۆڵاین بن، خاک و خەڵکی کوردستان هەمیشە پارێزراو دەبن لە هەر هەوڵ و پلانێکی دوژمنان کە هەوڵبدەن ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدەن".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال