ئێمە بە دروشم پێشمەرگەین


 ئێمە بە دروشم پێشمەرگەین!


پێشمەرگە لە پێناو پاراستنیانی ئیمەو ھەرێمدا مەرگی خۆی دەخاتە سەردەست و بەرگری لەو خاکە دەکات کە دەیان ساڵە دوژمنانی کوردو کوردستان لە ھەوڵی سرینەوەیدان بەڵام ئێمە تا ئێستاش بەرامبەر ئەوان شتەکانمان رووکەشەو لە دلەوە نیە!


کە ناوی پێشمەرگە دێتە بەر باس راست ھەموومان بە حەماسەوە دەڵێن ئێمە ھەموومان پێشمەرگەین! ھەر بە ڕاست ئیمە وەک ئەوانین؟  ھەست دەکەم ئێمە تا ئەو کاتەی دەنگ بەرزدەکیەنەوە لامان وایە بەشیکین لە پێشمەرگە کە ڕووداویکی نەخوازراو لەناو سەنگەرەکانیان رووئەدات ھەموومان لەوێن دواتر بیرمان دەچنەو تا ئەو کاتەی شتیکی تر ڕوودەدات!؟


لە سەری ساڵدا زۆرترین پیرۆزبایم بینی بەس کەس پێشمەرگەو سەنگەرەکانی بیر نەبوو راگەیاندنەکان ھیچ سەرنجیان لای پێشمەرگە نەبوو خۆزگە وا نەبوایە لە دنیادا ھەمیشە ھیز جیگای شانازی گەلانەو پێش ھەموو شتیکیانە بەس لای ئێمە ئەوەش رووکەشە بەراستی نابێ ئێمە ئەوە لەبیر بکەین کەسەقامگیری و ئارامی ئازادی لەھەرێمی کوردستان بەرھەمی شەونخوونی و بەرگریکردنی پێشمەرگەیە لە خاکو نەتەوەکەیو لەسەردەستی پێشمەرگە ھاتوونەتە کایەوە با ئێمە بە دل لەگەل خەم ئازارەکانیان بین با ژیان و گوزەرانی خیزانی پیشمەرگە لە ھەمووان باشتر بێت بۆ ئەوەی ئەوانیش ھەست بە دلسۆزی و ھەلویستی راستەقینەی ئێمە بکەن کە ھەموو کات لەگەلیانداین..

رۆژنامەنوس پەری محەمەد 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال