بافڵ تاڵەبانی سەردانی سەری بڵند دەکات


 بۆ چارەسەرکردنی پرسی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی سەری بڵند دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ شەممە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی سەری بڵند دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی بکەنەوە.
تائێستا یەکێتی دوو کەسی کاندید کردووە و پارتیش کاندیدێکی هەیە، بەڵام پارتی بە کاندید کردنەوەی بەرهەم ساڵح ڕازی نییە و ئەگەر یەکێتی سوربێت لەسەر کاندیدکردنەوەی، ئەوا هۆشیار زێباری کاندیدی ڕەسمی پارتیە و بە ئەگەرێکی زۆر دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق.
باڵکێش زانیویەتی، کە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاریداوە بەبێ ڕەزامەندی پارتی، هیچ کاندیدێک نەباتە پەرلەمانی عێراق. بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر، لەتیف ڕەشید دەبێتە کاندیدی ڕەسمی یەکێتی.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال