میسال ئالووسی:سیاسەتمەداری ناوداری عێراق بە توندی هێرشدەکاتە سەر بەرهەم ساڵح


 

میسال ئالووسی بۆ بەرهەم ساڵح: تۆ پشت بەو كەسە دەبەستی كە بووە هۆی مردنی مام جەلال

میسال ئالووسی سیاسەتمەداری ناوداری عێراق رەخنەی توندی لە بەرهەم ساڵح دەگرێت، لەبارەی پشت بەستنی بە میلیشیا چەكدارەكان و نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق.

ئالووسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" نووسیویەتی، لەخەو هەڵسە فەخامەتی بەرهەم ساڵح، تۆ دەزانی هۆكاری نەخۆشكەوتنی مام جەلال و دواتریش مردنی، ئەو پیاوە بوو كە ئێستا تۆ پشتی پێدەبەستی بۆ ئەوەی هەڵبژێردرێتیەوە بەسەرۆك کۆمار.

ئەو سیاسەتمەدارە لە بەرهەم ساڵحی پرسیوە، ئایا دەزانی ئەو پەرلەمانتارانەی بڕیارە دەنگت پێبدەن، پەرلەمانتارانی میلیشیاكان و حزبەكانیانن، لەگەڵ دەنگی حەفت پەرلەمانتاری سەربەخۆی خزێندراو!.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال