نیاز حاجی :دەڵێت ئەوە تەنها یەکێتیە پۆستی سەرۆک کۆمار بە موڵکی خۆی دەزانێ نەک کورد


 

لەدوای روخانی رژێم، بۆماوەی چوار خول کە بریتی بوون لەخولەکانی جەعفەری و دووجار مالیکی و عەبادی، پۆستی سەرۆک وەزیران لەلای حیزبی دەعوە بوو، لەساڵی ٢٠١٨ کە لێیان وەرگیرایەوە، ئەو گۆڕانکاریەیان بەروحێکی وەرزشی وەرگرت و نەیانگوت ئەو پۆستە ھی ئێمەیە و لەسەرمان تاپۆ کراوە.

بۆ پۆستی سەرۆکی پەڕلەمانیش ھەر بەھەمان شێوە بوو، لەتەواوی خولەکانی پێشوو تاکو ساڵی ٢٠١٨ ئەو پۆستە لەلای حیزبی ئیسلامی بوو، ئەوانیش کە لێیان وەرگیرایەوە بەروحی ریازی وەریانگرت.

ئەوە تەنھا یەکێتیە پۆستی سەرۆک کۆمار بەموڵکی خۆی دەزانێت نەک کورد، دەیەوێت وای پێشان بدات کە ئەو پۆستە لەئەزەلەوەو لەناو دەستور جێگیر کراوە کە ئەو پۆستە ھەر دەبێ ھی ئەو بێت و ناوکی بەوەوە بڕاوە!


نیازحاجی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال