بە سەدان ملیار دینار داهاتی دەروازەکان دەدزێت و منەت بەسەر قوتابیان دەکات


 

یه‌كێتی داهاتی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن ده‌بات و منه‌ت به‌سه‌ر قوتابیان ده‌كاتله‌ كاتێكدا رۆژانه‌ به‌سه‌تان ملیار دینار داهاتی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن دێته‌ سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن، به‌ڵام نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی پێنجوێن و دابینكردنی پێداویستییه‌كان، له‌لایه‌ن میدیاكانی یه‌كێتی زیاد له‌ پێویست گه‌وره‌ كراوه‌.عیرفان نه‌وزاد كه‌ خوێندكارێكی سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێنه‌، به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاند، پێنجوێن خاوه‌نی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ و نافه‌رمی سه‌یرانبه‌نه‌، رۆژانه‌ به‌ به‌رچاوی دانیشتووانه‌كه‌یه‌وه‌، كاری قاچاخ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و داهاتێكی زۆر دێته‌ سنووره‌كه‌، به‌لاَم سالاَنێكی زۆره‌ داواكاریی ته‌رخانكردنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ داهاتی مه‌رزه‌كان بۆ ته‌واوكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان كراوه‌ و تا ئێسته‌ ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌.روونیشی‌ كرده‌وه‌، دوای خۆپێشاندانه‌كانی كۆتایی ساڵی رابردووی قوتابیان و نیگه‌رانییان، چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتییه‌وه‌، خۆیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان سه‌رقاڵ كردووه‌.
به‌گوته‌ی ئه‌و، ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ بێت ئاساییه‌، به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێی سه‌یره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌تان ملیار دینار رۆژانه‌ و مانگانه‌ و سالاَنه‌ یه‌كێتی له‌ باشماخ و سه‌یرانبه‌ن ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ناكرێ خه‌رجكردنی چه‌ند ملیۆن دینارێك هه‌موو رۆژێك بیده‌نه‌وه‌ به‌رووی خه‌ڵك و قوتابیانی ناوچه‌كه‌.
هاوناز عه‌لی كچه‌ قوتابییه‌كی سلێمانییه‌ و له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی پێنجوێن وه‌رگیراوه‌، بۆ "وشه‌" ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، پێنجوێن كه‌شێكی ساردی هه‌یه‌، ده‌كرا ئه‌و كاره‌ بخرایاته‌ وه‌رزی به‌هار و كۆتایی زستانه‌وه‌، یا ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی با بۆ قوتابیانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان بڕه‌ پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی ته‌رخان بكردایه‌.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، ده‌كه‌وێته‌ دووری 96 كیلۆمه‌تری باكوری خۆرهه‌لاَتی شاری سلێمانی، ناوچه‌یه‌كی سه‌ختی كوێستانییه‌ و كاره‌كانی یه‌كێتی و دانه‌وه‌ی به‌رووی قوتابیان، نیگه‌رانیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال