چەند لیوایەکی دیكه‌ی وەزارەتی پێشمەرگە بە سیسته‌می (چەکی بانکی) مووچە وه‌رده‌گرن


 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: چەند لیوایەکی تری پیادەی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تمان بە سیسته‌می (چەکی بانکی) مووچە وەردەگرن.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ئەمرۆ 13ی کانونی دووەمی 2022، عه‌مید توانا سدیق بەڕێوەبەری ژمێریاری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، بەئامادەبوونی مقدم یۆلیانۆ ئامادیۆ، نقیب ماڵدۆنادۆ لە بەشی هاوکاریە سەربازیەکانی هاوپەیمان DMA، سەردانی یەکێک لەبانکەکانی ناوشاری هەولێریان کرد.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: ئامانجی سەردانەکە گۆرینی شێوازی وەرگرتنی مووچەی پێشمەرگەیە لە سیسته‌می کاشەوە بۆ سیستمی چەکی بانکی.
ئەمە هەوڵەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی و بەئەلیکترۆنیکردنی موچەی پێشمەرگەیە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە،
شایانی باسە هەر ئەمرۆ بریاردرا لە مانگەکانی ئایندەوە، چەند لیوایەکی تر بە سیسته‌می چەکی بانکی موچەکانیان لە ڕێگەی بانکەوە وەربگرن.


عقید س شێروانی 


أحدث أقدم

نموذج الاتصال