ئێرانیەکان لە بارزانی نیگەرانن




 بارزانی، لای نەیارانی کوردستان باجی کوردایەتی دەدات، لێرە و لەوێ ھەرچی عەقڵیەتی شوڤێنی تورکی و عەرەبی و ئێرانی یە کە کێشەیان لەھەبونی قەزیەی کوردی ھەیە، کەلای ئەوان شتێک نیە بەناوی قەزیەی کوردی، کێشەیان لەگەڵ سیاسەتی بارزانی ھەیە ھەرجارەو بەشێوازێک ھێرش دەکەنە سەری، چونکە میتۆدی بارزانی نابێتە ئەم وئەو و ئەوی تر بەڵکو میتۆدی ھەمیشە نەگۆڕە کوردایەتی یە، 

کاتێک بارزانی بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم دا، تورکیا ھەڕەشە لەبارزانی دەکرد، ئەردوغان ھەموو ڕۆژ لە تەلەفزیونی وڵاتەکەی دەردەکەوت بەبارزانی ووت ھیچ لەسیاسەت نازانی، بەدرێژایی مێژوودا کامە سەرکردە و شەخسی کورد زیاتر میتۆدی کوردایەتی پراکتیزەکردبایە لەھەر شوێنێکی جیھان بێت تورکەکان بەکەسێکی نەزانیان زانیوە، لە ھەمان کات دا بەمەترسی لەسەر خۆیان زانیوە، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس بەتایبەتی لەدوای ڕیفراندۆم ھەموو فۆکسی تورکیا کەوتۆتە سەر بارزانی بەمەترسیدارترین کەس بۆ سەرخۆیان زانیوە. 

ئێران، چەند ساڵە وازی لەھەموو پارێزگاکانی عێراق ھێناوە، لەھەموو سەرکردەکانی شیعە وسونە کێشەی لەگەڵ کەس نیە چونکە ھەمویان لەژێر ھەژمونی خۆیانن بڕیاری ئەوان پراکتیزە دەکەن، تەنھا وازی لەھەولێر نەھێناوە، وتەنھا کێشەیان لەگەڵ بارزانی ھەیە، ھەر جارێک بە فیلمێک وسیناریۆیەکی دروستکراو پڕ لەدرۆ ھێرش دەکەنە سەر بارزانی چونکە بارزانی بەھیچ شێوەیەک ناچێتە ژێر ھەژمونی ھیچ شەخس و وڵاتێک، وەکو ئەوانی تر و سیاسەتی بۆ کورد و کوردستانە. 

ئێستاش دوای ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی عێراق  ئێرانیەکان بە ڕاشکاوانە ووتیان تەنھا لە بارزانی تووڕەین نە لە حەڵبوسی نە لە سەدر تووڕەنین، چونکە لای ئەوان کڕینی ھەموو بەرپرسێکی عێراق ئاسانە تەنھا کڕینی بارزانی لەمەحاڵ مەحاڵترە.کەبارزانی تەنھا کوردستانیە ئەوان 
ھەر جارێک شەڕقن جارێک غەربن. 

سەرکردە شوڤێنیرکانی عێراق، لەدەرەوەی ڕێکەوتنەکانی بارزانی ھیچ کێشەیان نیە وەک خۆی جێبەجێی دەکەن، بەڕێکەوتنێکی باشی و لەبەرژەوەندی خۆیانی دەزانن، بەڵام ھەربەرپرسێک ڕێکەوتن لەگەڵ بارزانی بکات ھەموو بەرپرسەکانی عێراق بە شیعە و سونەوە بە ڕێکەوتنێکی خراپی دەزانن، چونکە دەزانن بارزانی بۆ کورد نەبێت بەرژەوندی کوردی تێدا پارێزراو نەبێت ھیچ ڕێکەوتنێک ناکات. 

سوریا،کەبنەماڵەی ئەسەد حوکمڕانن لەحیزبی بەعس، بەعس بەدرێژایی مێژوو کێشەیان لەگەڵ بارزانی ھەبووە، چونکە بارزانی داوای تەواوی مافەکانی کورد دەکات وەکو ھەموو نەتەوە و میللەتەکانی تر، ئەوانیش کورد وەکو مرۆڤ نابینن، دان بەبچوکترین مافی کورد نانێن، ھەتا پێش چەند ساڵیش ناسنامەشیان بەکوردەکان نەدابوو، ئەگەر بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەبێت و بتوانێت بەشار ھەموو کوردەکان لەسوریا دەردەکات.

لەڕوانینی «تورکیا،ئێران،عێراق،سوریا» ھەرچی نەیارو دوژمنی کوردە پێیان وایە سیاسەت بۆ کورد دەبێت ھەمیشە کۆیلەی ئەوان بن و بۆ ئەوان شەڕ بکەن، چەتە وژێر دەستی ئەوان بن بەرژەوەندی ئەوان بپارێزن، قەد داوای سەربەخۆیی مافە ڕەواکانیان نەکەن، نابێت ببن بەخۆیان بەڵکو ھەر دەبێت ئەم و ئەو و ئەوی تربن، ھیچ دۆزێکیش بەکورد ڕەوا نابینن، بەڵام بارزانی فەرھەنگی سیاسەتی لای ئەوان بەتەواوی گۆڕی بەھەموو نەیارو دوژمنەکانی کورد و جیھانی وت نەخێر بە گەلی کوردستانی وت بەڵێ و ڕیفراندۆمی کرد، 
پەیامێکی بەدۆست و نەیارەکانی کورد دا کە کورد نە کۆیلەیە نە سەربازی کەسە نە شەڕ بۆ کەسیش دەکات بەڵکو تەنھا سەربازی کوردستانە و شەڕ بۆ نیشتیمانی خۆی دەکات خاوەنی ڕەواترین دۆزە دەست بەرداری نابێت
.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال