بڕیاره ئه‌مشه‌و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆ ببێته‌وه و له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌رچاوه‌ی خۆی ڕوونبكاتهوه.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس، بۆ بڕیار دراوه ئه‌مشه‌و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رسه‌رپه‌رشتی، بافڵ تاڵه‌بانی كۆ ببێته‌وه و باسی دۆخی عێراق و پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكرێ.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به مافی خۆی ده‌زانێ، تا ئێسته پشتیوانی هیچ كاندیدێكی به فه‌رمی نه‌كردووه، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح و له‌تیف ره‌شید كه نزیكن له‌و حزبه خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرێ، چونكه ئه‌مڕۆ داوای كردبوو كه ئه‌و حزبه به فه‌رمی پشتیوانی لێ بكه‌ن، چونكه دڵنیاییه به‌و دۆخه‌ی ئێسته‌وه بچێته ململانێی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌رناچێت.