بافڵ تاڵەبانی بۆچی چویتە بەغدا و نیازی چیان هەیە؟


 بافڵ تاڵەبانی بۆچی لەبەغدایە؟ 


پاش ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدێکی بەناوی "شاخەوان عەبدوڵڵا" بۆ جێگری سەرۆک پەرلەمان پێشنیار کرد، بافڵ تاڵەبانیش لەڕێگەی ئەژی برای "موسەننا ئەمین" پشتگیری موسەننا دەکەن بۆ وەرگرتنی هەمان پۆست کەجێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە، هۆکاری ڕۆشتنەکەش بۆ تێکدانی کۆبوونەوەکانە لەکاتێکدا پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و بەشێک لەو کێشانەیان چارەسەر کرد، هەرچەندە دەزانن کە بەدەنگی خۆیان هیچ شتێک بەدەست ناهێنن و ناچارن هانا بۆ شیعە و لایەنە توندڕەوەکانی شیعە دژ بەکورد و هەرێمی کوردستان ببەن.


وەکو چۆن کورد سەرقاڵی ڕۆڵگێڕانە لەبەرامبەر ئەوەی کەپێویستە شیعە ناوماڵی خۆی یەکلابکاتەوە تاوەکو کورد بتوانێت مامەڵەیان لەگەڵ بکات، ئەوانیش لەڕێگەی یەکێتییەوە سەرقاڵی تێکدانی ناوماڵ و یەکڕیزی کوردن و بافڵیش بەهۆی کەم ئەزموونی لەسیاسەت کەوتووەتە داوایی ئەو لایەنانەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال