چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆی)، لە پێشبڕکێیەکی جیهانیدا خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا.


 کتێبی (لەسەر لێوارەکانی ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆی)، لە پێشبڕکێیەکی جیهانیدا خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا.


داڤان یەحیا خەلیل، نووسەری کورد ئەو کتێبەی نووسیوە و لە پەیامێکدا دەڵێ: "زۆر خۆشحاڵم كه‌ دواترین پەرتووکم به‌ناو نيشان (لەسەر لێوارەکانی ئازادی، چۆن مەسعود بارزانی کوردستانی برد بۆ سەر لێواری سەربەخۆی) له‌ پێشبڕکێیەکی جيهانیدا لە ئەمەریکا خه‌ڵاتى یەکەمی به‌ده‌ستهێنا".


ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو کۆمپانیایەی کە هەستاوە بە ئامادەکردنی ئەم پێشبڕکێیە کۆمپانیایەکی ئەمەریکییە، هەموو ساڵێک زیاتر لە یەک ملیۆن پەرتووک بەشدار دەبن تەنها 70 پەرتووک پلەی یەکەم بەدەست دێنن. پەرتووکەکەی منیش یەکێکە لە براوەکانی یەکەم".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال